You are here: Home » Chapter 58 » Verse 12 » Translation
Sura 58
Aya 12
12
يا أَيُّهَا الَّذينَ آمَنوا إِذا ناجَيتُمُ الرَّسولَ فَقَدِّموا بَينَ يَدَي نَجواكُم صَدَقَةً ۚ ذٰلِكَ خَيرٌ لَكُم وَأَطهَرُ ۚ فَإِن لَم تَجِدوا فَإِنَّ اللَّهَ غَفورٌ رَحيمٌ

ته‌فسیری ئاسان

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه کاتێک ویستتان چپه‌یه‌ک یان قسه‌یه‌کی نهێنی له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) بکه‌ن، پێش ئه‌و کاره خێرێک بکه‌ن (به‌گوێره‌ی توانا شتێک ببه‌خشن به‌هه‌ژاران)، ئه‌وه چاکتره بۆتان و خاوێنتره‌، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌تان بوو، ئه‌وه چاک بزانن که خوا لێ خۆشبوو میهره‌بانه‌.