اليَومَ أُحِلَّ لَكُمُ الطَّيِّباتُ ۖ وَطَعامُ الَّذينَ أوتُوا الكِتابَ حِلٌّ لَكُم وَطَعامُكُم حِلٌّ لَهُم ۖ وَالمُحصَناتُ مِنَ المُؤمِناتِ وَالمُحصَناتُ مِنَ الَّذينَ أوتُوا الكِتابَ مِن قَبلِكُم إِذا آتَيتُموهُنَّ أُجورَهُنَّ مُحصِنينَ غَيرَ مُسافِحينَ وَلا مُتَّخِذي أَخدانٍ ۗ وَمَن يَكفُر بِالإيمانِ فَقَد حَبِطَ عَمَلُهُ وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِنَ الخاسِرينَ
ته‌فسیری ئاسان
له‌مڕۆوه هه‌رچی خۆراکی چاک و پاکه بۆتان حه‌ڵاڵ کراوه و خواردنی ئه‌وانه‌ی که کتێبی ئاسمانیان پێدراوه بۆتان حه‌ڵاڵه، خوارده‌مه‌نی ئێوه‌ش حه‌ڵاڵه بۆ ئه‌وان، ئافره‌تانی داوێن پاک له ئیمانداران و ئافره‌تانی داوێن پاک له‌وانه‌ی کتێبیان پێدراوه پێش ئێوه (بۆتان حه‌ڵاڵه) کاتێک ماره‌ییان پێبده‌ن، به‌مه‌رجێک ئێوه پاک داوێن بن و داوێن پیس نه‌بن به‌ئاشکراو دووره په‌رێز بن له دۆست گرتنی نهێنی بۆ داوێن پیسی، جا ئه‌وه‌ی بێ باوه‌ڕ بێت به‌شه‌رعی خوا‌و له‌م حه‌رامانه خۆی نه‌پارێزێت، ئه‌وه ئیتر کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیشی پووچ ده‌بێته‌وه و ئه‌و جۆره که‌سانه له قیامه‌تدا له ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ندو دۆڕاوه‌کاندان.