You are here: Home » Chapter 42 » Verse 11 » Translation
Sura 42
Aya 11
11
فاطِرُ السَّماواتِ وَالأَرضِ ۚ جَعَلَ لَكُم مِن أَنفُسِكُم أَزواجًا وَمِنَ الأَنعامِ أَزواجًا ۖ يَذرَؤُكُم فيهِ ۚ لَيسَ كَمِثلِهِ شَيءٌ ۖ وَهُوَ السَّميعُ البَصيرُ

ته‌فسیری ئاسان

بێگومان هه‌ر ئه‌و زاته به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه‌، هه‌ر له خۆتان هاوسه‌رانی بۆ سازاندوون، له ئاژه‌ڵ و مه‌ڕو ماڵاتیش جووت، نێرو مێ ی بۆ فه‌راهه‌م هێناون، له‌و ڕێگه‌یه‌وه زاووزێ ده‌که‌ن و زۆر ده‌بن بۆتان، هیچ شتێك نیه له وێنه‌ی ئه‌وزاته‌، هیچ شتێك له‌و ناچێت (چونکه خوایه و به‌دیهێنه‌ره‌، چۆن له به‌دیهێنراوه‌کانی ده‌چێت) هه‌ر ئه‌ویش بیسه‌رو بینایه‌.