You are here: Home » Chapter 2 » Verse 187 » Translation
Sura 2
Aya 187
187
أُحِلَّ لَكُم لَيلَةَ الصِّيامِ الرَّفَثُ إِلىٰ نِسائِكُم ۚ هُنَّ لِباسٌ لَكُم وَأَنتُم لِباسٌ لَهُنَّ ۗ عَلِمَ اللَّهُ أَنَّكُم كُنتُم تَختانونَ أَنفُسَكُم فَتابَ عَلَيكُم وَعَفا عَنكُم ۖ فَالآنَ باشِروهُنَّ وَابتَغوا ما كَتَبَ اللَّهُ لَكُم ۚ وَكُلوا وَاشرَبوا حَتّىٰ يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الخَيطُ الأَبيَضُ مِنَ الخَيطِ الأَسوَدِ مِنَ الفَجرِ ۖ ثُمَّ أَتِمُّوا الصِّيامَ إِلَى اللَّيلِ ۚ وَلا تُباشِروهُنَّ وَأَنتُم عاكِفونَ فِي المَساجِدِ ۗ تِلكَ حُدودُ اللَّهِ فَلا تَقرَبوها ۗ كَذٰلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ آياتِهِ لِلنّاسِ لَعَلَّهُم يَتَّقونَ

ته‌فسیری ئاسان

له شه‌وگاری ڕه‌مه‌زاندا تێكه‌ڵ بوونتان له‌گه‌ڵ هاوسه‌رانتاندا حه‌ڵاڵكراوه‌، ئه‌وان پۆشاكن بۆ ئێوه و ئێوه‌ش پۆشاكن بۆ ئه‌وان، خوای گه‌وره ده‌یزانی كه ئێوه خۆتان ده‌خه‌ڵه‌تاند (له نزیك بوونه‌وه‌تان له هاوسه‌ره‌كانتانه‌وه‌، چونكه دوودڵ بوون و نه‌تانده‌زانی حه‌ڵاڵه یان نا)، به‌ڵام خوای میهره‌بان تۆبه‌ی لێ وه‌رگرتن و لێتان خۆشبوو، كه‌وابوو له ئێسته به‌دواوه (له شه‌وگاردا) نزیكییان بكه‌ن و ئه‌وه داوابكه‌ن خوا بۆی بڕیار داون (له نه‌وه‌ی چاك و خواناس)، ده بخۆن و بخۆنه‌وه هه‌تا به ڕوونی به‌ره‌به‌یان و سپێده‌تان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت و له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه دیارده‌دات و تاریكی شه‌و لاده‌بات، له‌وه‌ودوا ڕۆژووه‌كه‌تان ببه‌نه سه‌ر تا شه‌و دادێت و (خۆرئاوا ده‌بێت) و نزیكیی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانتاندا مه‌كه‌ن له كاتێكدا كه ئێوه بڕیاری مانه‌وه‌تان (بۆ خوا په‌رستی) له مزگه‌وته‌كاندا داوه‌، جا ئه‌وانه‌ی كه باسكران چه‌ند سنوورێكی خوان و مه‌یانبه‌زێنن و نزیكیان مه‌كه‌ون، ئا به‌وشێوه‌یه خوا ئایه‌ت و ڕێنمووییه‌كانی خۆی ڕوون ده‌كاته‌وه بۆ خه‌ڵكی بۆ ئه‌وه‌ی پارێزكاری بكه‌ن.