مُحَمَّدٌ رَسولُ اللَّهِ ۚ وَالَّذينَ مَعَهُ أَشِدّاءُ عَلَى الكُفّارِ رُحَماءُ بَينَهُم ۖ تَراهُم رُكَّعًا سُجَّدًا يَبتَغونَ فَضلًا مِنَ اللَّهِ وَرِضوانًا ۖ سيماهُم في وُجوهِهِم مِن أَثَرِ السُّجودِ ۚ ذٰلِكَ مَثَلُهُم فِي التَّوراةِ ۚ وَمَثَلُهُم فِي الإِنجيلِ كَزَرعٍ أَخرَجَ شَطأَهُ فَآزَرَهُ فَاستَغلَظَ فَاستَوىٰ عَلىٰ سوقِهِ يُعجِبُ الزُّرّاعَ لِيَغيظَ بِهِمُ الكُفّارَ ۗ وَعَدَ اللَّهُ الَّذينَ آمَنوا وَعَمِلُوا الصّالِحاتِ مِنهُم مَغفِرَةً وَأَجرًا عَظيمًا
ته‌فسیری ئاسان
محمد (صلى الله عليه وسلم) ڕه‌وانه‌کراوی خوایه، ئه‌وانه‌ش که‌له‌خزمه‌تیدان و شوێنی که‌وتوون توند و تیژن به‌رامبه‌ر بێ باوه‌ڕان و به‌به‌زه‌یی و میهره‌بانن له‌نێوان خۆیاندا، ده‌یانبینیت سه‌رگه‌رمی نوێژ و خواپه‌رستین، کڕنۆش و سوژده‌ده‌به‌ن، هه‌رده‌م ئاواتیان به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی و پایه به‌رزی یه له‌لای خوا، نیشانه‌ی چاکی و پاکییان له‌ناوچه‌وانیاندا دیاریه‌و ده‌دره‌وشێته‌وه له‌ئه‌نجامی سوژده‌بردن و خوا په‌رستییاندا، جا ئه‌و به‌ڕێزانه ئه‌وه‌نموونه‌و پێناسه‌یانه له‌ته‌وراتدا، نموونه‌و پێناسه‌شیان له‌ئینجیلیشدا وه‌ک ڕوه‌کێک وایه که‌له‌سه‌ره‌تاوه‌چه‌که‌ره‌بکات، جا چه‌که‌ره‌که‌ی به‌هێز کردبێت، پاشان ئه‌ستوور ببێت و ڕابوه‌ستێت له‌سه‌ر قه‌ده‌که‌ی، ئه‌وه‌نده‌زوو پێ بگات کشتیاره‌کان سه‌رسام بکات و پێیان سه‌یر بێت: چۆن وا پێگه‌یی؟! چۆن ئاوا خۆی گرت؟! ئه‌م پێناسه‌یه بۆ ئه‌وه‌یه خوا کافران داخ له‌دڵ بکات، جا خوای به‌ده‌سه‌ڵات به‌ڵێنی به‌وانه‌داوه‌که‌باوه‌ڕیان هێناوه و کرده‌وه‌چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه‌له‌وان: که‌لێخۆشبوون و پاداشتی گه‌وره‌و بێ سنووریان پێببه‌خشێت.