(نه‌فامیه‌کی تر که په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن ئه‌وه‌یه) ده‌یانوت: هه‌رچی له سکی ئه‌م ماڵاتانه‌دا بێت (له به‌چکه و کۆرپه‌له) تایبه‌تیه بۆ نێرینه‌کانمان و حه‌رامکراوه له هاوسه‌رانمان، خۆ ئه‌گه‌ر به مرداره‌وه بووی (به‌چکه‌یه‌ک یان کۆرپرله‌یه‌ک بوو) ئه‌وا هه‌مووان تیایدا هاوبه‌شن و (پیاوان و ئافره‌تان لێی ده‌خۆن) له ئاینده‌دا خوا پاداشتی ئه‌م هه‌موو (سنووره خۆ کردانه و) باس و خواس و پێناسانه‌یان ده‌داته‌وه، چونکه به‌ڕاستی خوا حه‌کیم و دانا‌و کاربه‌جێیه و زانا و ئاگاداره به‌هه‌موو شتێک (ده‌یه‌وێت هه‌موو هه‌ڵسوکه‌وتی خه‌ڵکی ڕێک و پێک بێت).