28كَيفَ تَكفُرونَ بِاللَّهِ وَكُنتُم أَمواتًا فَأَحياكُم ۖ ثُمَّ يُميتُكُم ثُمَّ يُحييكُم ثُمَّ إِلَيهِ تُرجَعونَتهفسیری ئاسان(خه‌ڵكینه)، چۆن بێ بڕوا ده‌بن به خوا له‌كاتێكدا ئێوه بێ گیان بوون (له توێی خاكدا) خوا (دروستی كردوون) و گیانی به‌به‌ردا كردن، پاشان ده‌تانمرێنێت و دوایی زیندووتان ده‌كاته‌وه، ئه‌وسا هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش ده‌برێنه‌وه.