You are here: Home » Chapter 2 » Verse 231 » Translation
Sura 2
Aya 231
231
وَإِذا طَلَّقتُمُ النِّساءَ فَبَلَغنَ أَجَلَهُنَّ فَأَمسِكوهُنَّ بِمَعروفٍ أَو سَرِّحوهُنَّ بِمَعروفٍ ۚ وَلا تُمسِكوهُنَّ ضِرارًا لِتَعتَدوا ۚ وَمَن يَفعَل ذٰلِكَ فَقَد ظَلَمَ نَفسَهُ ۚ وَلا تَتَّخِذوا آياتِ اللَّهِ هُزُوًا ۚ وَاذكُروا نِعمَتَ اللَّهِ عَلَيكُم وَما أَنزَلَ عَلَيكُم مِنَ الكِتابِ وَالحِكمَةِ يَعِظُكُم بِهِ ۚ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَاعلَموا أَنَّ اللَّهَ بِكُلِّ شَيءٍ عَليمٌ

ته‌فسیری ئاسان

کاتێک ژنانی هاوسه‌رتان ته‌ڵاقداو ئه‌وانیش گه‌یشتنه کۆتایی (عیدده‌یان) ئه‌وسا یان بیانهێڵنه‌وه لای خۆتان به‌چاکه و ڕێزه‌وه‌، یان ده‌ست به‌رداریان ببن به چاکه و ڕێزه‌وه‌، مه‌یان هێڵنه‌وه به ئێش و ئازاره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست درێژی و سته‌میان لێبکه‌ن، هه‌رکه‌س ئه‌وه بکات ئه‌وه سته‌می له خۆی کردووه‌، نه‌که‌ن ئایه‌ت و ڕێنمووییه‌کانی خوا به‌گاڵته بگرن، یادی نازو نیعمه‌تی خوا بکه‌نه‌وه له‌سه‌رتان، هه‌روه‌ها یادی ئه‌و شتانه بکه‌نه‌وه که له قورئاندا بۆتان ڕه‌وانه کراوه که پڕه له دانایی، له‌کاتێکدا ئامۆژگاریتان ده‌کات به‌وانه و هه‌وڵ بده‌ن خواناس و ئاین په‌روه‌ر بن و چاک بزانن که‌: به‌ڕاستی، خوا به هه‌موو شتێک زانایه‌.