You are here: Home » Chapter 2 » Verse 145 » Translation
Sura 2
Aya 145
145
وَلَئِن أَتَيتَ الَّذينَ أوتُوا الكِتابَ بِكُلِّ آيَةٍ ما تَبِعوا قِبلَتَكَ ۚ وَما أَنتَ بِتابِعٍ قِبلَتَهُم ۚ وَما بَعضُهُم بِتابِعٍ قِبلَةَ بَعضٍ ۚ وَلَئِنِ اتَّبَعتَ أَهواءَهُم مِن بَعدِ ما جاءَكَ مِنَ العِلمِ ۙ إِنَّكَ إِذًا لَمِنَ الظّالِمينَ

ته‌فسیری ئاسان

سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر بچیت بۆ لای ئه‌وانه‌ی كتێبیان بۆ هاتووه‌، به هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ك بته‌وێت شوێنی ڕاستی بكه‌ون و ڕووبكه‌نه ڕووگه‌ی تۆ، ڕووی تێناكه‌ن و به‌قسه‌ت ناكه‌ن، تۆش هه‌رگیز شوێنكه‌وته‌ی ڕووگه‌ی ئه‌وان نابیت، ئه‌وانیش هه‌ندێكیان شوێنكه‌وته‌ی ڕووگه‌ی هه‌ندێكی تریان نین، سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر تۆ شوێن هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌وان بكه‌ویت، دوای ئه‌وه‌ی زانیاری ته‌واوت پێڕاگه‌یه‌نرا له‌م باره‌یه‌وه‌، بێگومان تۆ ده‌چیته ڕیزی سته‌مكارانه‌وه (ئه‌سته‌مه تۆ وابیت، ئه‌ی فرستاده‌ی خوا).