کێ له‌وه سته‌مکارتره که یاداوه‌ری کرابێت به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاری، که‌چی ڕووی لێ وه‌رگێڕاون و لووتی به‌رز گرتووه‌و ئه‌وه‌شی له یاد کردووه که چ ده‌ستپێشکه‌ریه‌کی کردووه له گوناهو تاوان، ئێمه به‌ڕاستی په‌رده‌مان هێناوه به‌سه‌ر دڵیان‌دا تا له ئایه‌ته‌کانی ئێمه تێنه‌گه‌ن و قورسی و که‌ڕیشمان کردۆته گوێیانه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر بانگیان بکه‌یت بۆ ڕێبازی هیدایه‌ت و دینداری، ئه‌وه هه‌رگیز ئه‌وانه ئه‌و هیدایه‌ته وه‌رناگرن.