You are here: Home » Chapter 16 » Verse 30 » Translation
Sura 16
Aya 30
30
۞ وَقيلَ لِلَّذينَ اتَّقَوا ماذا أَنزَلَ رَبُّكُم ۚ قالوا خَيرًا ۗ لِلَّذينَ أَحسَنوا في هٰذِهِ الدُّنيا حَسَنَةٌ ۚ وَلَدارُ الآخِرَةِ خَيرٌ ۚ وَلَنِعمَ دارُ المُتَّقينَ

ته‌فسیری ئاسان

له‌و لاشه‌وه به‌و که‌سانه ده‌وترێت که خواناسی و پارێزکاریان کردووه‌: په‌روه‌ردگارتان چی ڕه‌وانه کردووه‌؟ چ به‌رنامه‌و کتێبێکی دابه‌زاندووه‌؟، هه‌مووان ده‌ڵێن: خێرو به‌ره‌که‌ت، (بۆ هه‌ردوو جیهان)، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌م جیهانه‌دا چاکه‌یان کردووه‌، چاکه دێته‌وه ڕێیان، بێگومان جێگه‌و ڕێگه‌ی ئه‌و جیهان خۆشترو چاکترو سازگارترو پڕ له نازو نیعمه‌تتره (به‌راورد ناکرێت له‌گه‌ڵ دنیادا) ئای که‌چه‌نده جێگه‌و ڕێگه‌و کۆشك و ته‌لاری خواناس و پارێزکاران سازگارو خۆش و جوان و ڕازاوه‌یه‌...