You are here: Home » Chapter 16 » Verse 101 » Translation
Sura 16
Aya 101
101
وَإِذا بَدَّلنا آيَةً مَكانَ آيَةٍ ۙ وَاللَّهُ أَعلَمُ بِما يُنَزِّلُ قالوا إِنَّما أَنتَ مُفتَرٍ ۚ بَل أَكثَرُهُم لا يَعلَمونَ

ته‌فسیری ئاسان

کاتێکیش ئایه‌تێك ده‌خه‌ینه جێی ئایه‌تێکی تر (بۆ ئه‌وه‌ی پله به پله شتێك حه‌رام بکه‌ین، یان دیارده‌یه‌کی نه‌فامی لابه‌رین) خوایش خۆی ده‌زانێت چی داده‌به‌زێنێت و چ فه‌رمانێك ده‌دات، ئه‌وه نه‌فامان ده‌ڵێن: (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) بێگومان تۆ هه‌ر له خۆته‌وه شت هه‌ڵده‌به‌ستیت، نه‌خێر وا نیه‌، (ئه‌و له خۆیه‌وه شت ناڵێت) به‌ڵکو زۆربه‌ی ئه‌و نه‌فامانه تێناگه‌ن و نازانن.