36رَبِّ إِنَّهُنَّ أَضلَلنَ كَثيرًا مِنَ النّاسِ ۖ فَمَن تَبِعَني فَإِنَّهُ مِنّي ۖ وَمَن عَصاني فَإِنَّكَ غَفورٌ رَحيمٌتهفسیری ئاسانپهروهردگارا، به‌ڕاستی ئه‌و بتانه زۆر که‌سیان گومڕا کرد‌و، زۆر خه‌ڵکیان سه‌رلێشێواو کرد، جا ئه‌وه‌ی شوێنی من بکه‌وێته و به‌گوێی من بکات، ئه‌وه بێگومان له په‌یڕه‌وانی منه، ئه‌وه‌ش که لێم یاخی ده‌بێت، ئه‌وه بێگومان تۆ زۆر لێ‌خۆش بوو میهره‌بانیت.