You are here: Home » Chapter 12 » Verse 84 » Translation
Sura 12
Aya 84
84
وَتَوَلّىٰ عَنهُم وَقالَ يا أَسَفىٰ عَلىٰ يوسُفَ وَابيَضَّت عَيناهُ مِنَ الحُزنِ فَهُوَ كَظيمٌ

ته‌فسیری ئاسان

(ئه‌وسا چووه که‌نارێکه‌وه‌) و لێیان دوور که‌وته‌وه‌و (به‌ده‌م هه‌ناسه‌ی ساردو ئه‌سرینه‌وه‌) وتی: ئه‌ی داخم بۆ یوسفی نازدار، (له دڵم ده‌رناچێت یوسفی جوان خاس و خوا ناسم ئه‌وه‌نده گریاو فرمێسکی هه‌ڵوه‌ران)، چاوه‌کانی سپی هه‌ڵگه‌ڕاو ئاوی سپی تێزاو بینینی نه‌ما له ئاخ و داخ و خه‌فه‌ت و ئێشدا، هه‌ر خه‌م و په‌ژاره‌ی خۆی ده‌خوارده‌وه‌.