42وَهِيَ تَجري بِهِم في مَوجٍ كَالجِبالِ وَنادىٰ نوحٌ ابنَهُ وَكانَ في مَعزِلٍ يا بُنَيَّ اركَب مَعَنا وَلا تَكُن مَعَ الكافِرينَتهفسیری ئاسانکهشتیهکهش ده‌یبردن به‌ناو شه‌پۆلی وه‌ك چیادا، نوح بانگی کرده کوڕه‌که‌ی (ئه‌وه‌یان که بێ باوه‌ڕ بوو) له شوێنێکی چه‌په‌کدا گیری خوارد بوو پێی وت: ڕۆڵه گیان، له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا سواربه و له‌گه‌ڵ بێ باوه‌ڕاندا مه‌به.