ئا له‌وێدا (له‌گۆڕه‌پانی مه‌حشه‌رو لێپرسینه‌وه‌دا) هه‌موو که‌س ده‌رئه‌نجامی کاروکرده‌وه‌ی ڕابووردووی هه‌ست پێ ده‌کات که‌پێش خۆی ڕه‌وانه‌ی کردووه، ئه‌وسا هه‌مووان ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ لای خوا، خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌و په‌روه‌ردگاری حه‌ق، هه‌ر چیه‌کیش به‌ناحه‌ق ده‌یانپه‌رست و هه‌ڵیانده‌به‌ست و پێی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاو بوون، ون ده‌بێت و له‌ناو ده‌چێت..