ئایا نه‌یانبینیووه و نه‌یانزانیووه (به‌هۆی شوێنه‌واره‌وه) چه‌نده‌ها نه‌وه‌مان پێش ئه‌مان له‌ناو بردووه که پایه‌دارمان کردبوون له زه‌ویدا، به‌شێوه‌یه‌ک ئێوه‌مان ئاوا پایه‌دار نه‌کردووه و بارانی زۆرمان به‌رده‌وام بۆ ده‌باراندن (که ده‌بووه هۆی پێگه‌یشتنی جۆره‌ها ڕوه‌ک و به‌روبووم)، چه‌نده‌ها جۆگه‌و ڕووباریشمان له‌ناو کێڵگه‌و باخ و شاره‌کانیاندا بۆ ڕه‌خساندبوون خوڕه‌می ده‌کرد به‌نێو دره‌خت و کۆشک و ته‌لاریاندا، به‌ڵام به‌هۆی لادان و گوناهو تاوانیانه‌وه له‌ناومان بردن و نه‌وه‌ی ترمان له دوای ئه‌وان هێنایه کایه‌وه.